|
چه‌ن رۆژێک له باخچه و له هاوڕێیانم دوور بووم، رۆشتبووم بۆ شاری "بانه" به‌ڵام له‌وێش هاوڕێ باشم په‌یدا کرد.. یه‌کێکیان ناوی: "گۆنا"یه؛ ئه‌وی دیکه‌شیان ناوی:"مارتیا"ه. ئای چه‌نده گه‌مه‌مان کرد پێکه‌وه.. چه‌نده ماڵه‌که‌ی شادی خانم مان پیس کرد..
ئه‌مرۆژانه، هه‌نگی پرسیار له شانه‌ی میشکم دا هه‌نگوینیان کردوه.. بۆ نمونه ده‌پرسم له باوک و دایکم، منتان له کوێوه هێنا؟ جارێک هه‌ر به گاڵته پێیان گووتم له بازار.. دواتر هه‌ر پرسیم با منداڵێکی دیکه‌ش بسێنین؟ ئه‌وانیش پێیان گووتم؛ نه گیانه‌که‌م! ئێمه (که‌ژان و عه‌دنان) بیرمان کرده‌وه و ته‌مامان گرت که تۆ بهێنینه نێۆ بنه‌ماڵه‌ی خۆمانه‌وه، ئه‌وه بوو هه‌ر کاممان تۆزێک له له‌شی خۆمان بۆ ئه‌م کاره دانا و تۆی لێ دروست بوو... رۆژێکیان له باخچه‌ی ساوایان گووتم به منداڵه‌کان: ژن و پیاو فه‌رقیان نیه.. هه‌مووی منداڵه‌کان به ده‌م پێکه‌نینه‌وه وتیان: یه‌عنی ئێستا خاله و پیاوێک فه‌رقیان نیه. من کوتم: به‌ڵی. چونکا دایکم و باوکم وتویانه فه‌رقیان نیه.. به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر پێ ده‌که‌نین. پرسیارم له لا دروست بوه ئاخۆ بڵێی له چی دا فه‌رقیان هه‌بێ و بۆ یه‌کیان ناوی پیاوه و ئه‌وی دیکه‌یان ناوی ژنه؟؟؟ پرسیاری دیکه‌شم هه‌یه، وه‌ک خوا چۆنه، که له باخچه‌ی ساوایان دا ده‌ڵێن:خدا را دعا کنید؟؟؟
هه‌موو ساڵێک رۆژی 28ی نه‌ورۆز ساڵیادی له دایک بوونمه.. ئه‌م ساڵیش وه‌ک ساڵه‌کانی پێشوو ، دایکم و باوکم و هاوڕێکانیان ، بۆنه‌ی جێژنی له دایک بوونیان بۆ گرتم ، به کۆڵێک دیاری جوانیشه‌وه.. که‌یکیان بۆ کڕی بووم .. شه‌مم فوو لێ کرد.. ئه‌ویش شه‌می سه‌ره‌تای چوونه نێو پێنج ساڵیمه‌وه.. له‌م رۆژه‌ش دا بۆنه‌ی له دایک بوونی کاک سالاریشه.. پیرۆز بێ له ویش.. هه‌موو ساڵێک به خۆشی... ئه‌مانه‌ش وێنه‌ی ئه‌و جێژنه خنجیلانه‌یه.. ده‌ک به خۆشی...
ئه‌م نه‌ورۆزه گه‌ڕاینه‌وه باوه‌شی گه‌رمی خزم و که‌س و هاوڕێیانمان. زۆرم پێ خۆش بوو، "سه‌رۆک"م بینی "سه‌رۆک" خاڵۆزامه . خۆش ده‌وێ تۆزێک وه‌ک پێی ده‌ڵێن هاره. زۆر جار له گه‌ل یه‌ک به شه‌ڕ دێین و زویش ئاشت ده‌بینه‌وه . به تایبه‌ت ئه‌م قسه‌ی "سه‌رۆک"ه له بیرم ناچێته‌وه و به‌رده‌وام هه‌رده‌یڵێم :"مه‌زانوو ترشی وه‌روو ، برنج وه‌روو ". چووینه لای "پێشه‌وا" ... "پێشه‌وا" پوورزامه کوڕێکی باش و له سه‌ر خۆیه .. کایه ده‌که‌ین به که‌ل و په‌لی یاریه‌کانی . به‌ڵام زوو کۆیان ده‌کاته‌وه . جاری وه‌هاش هه‌یه من رۆشتووم بۆ لای ئه‌و .. به‌ڵام ئه‌و به جێم دێڵی و ده‌ڕواته ده‌ره‌وه... که لێی دوورم به‌رده‌وام ده‌که‌ومه یادی . خۆشم ده‌وێ . هه‌روه‌ها رۆشتین بۆ لای "رامان"... به داخه‌وه "رامان" زۆر گرینۆک و تووڕه‌یه .. و قسه‌ی ناشیرینیش ده‌کات .. به‌ڵام زۆر شتی باشی هه‌یه وه‌ک ماندوو نه‌ناسه له کایه کردنا و که‌ل و په‌له‌کانی له من ناشارێته‌وه.. "ده‌ریا و دڵنیا و ئاراس و ره‌زا و عه‌بدوولباسیت و عاتیفه" هه‌موویان پوورزامن . ئه‌وانیشم چاو پێ که‌وت.. زۆر خۆشحاڵ بووم... رۆشتین بۆ لای خاڵۆزا و پوورزاکانی باوکم . بۆ لای "سارا" .. "سارا" پۆلی چواره. رۆشتین بۆ لای "نێعمان و ئاشتی" . بۆ لای "دانا و دیار" . "دیار" بچووکی هه‌موویانه نۆ مانگانه‌یه . له هه‌مووی ئه‌مانه گرنگتر که چاوم پێ نه‌که‌وت و چه‌ند جارێکیش له ماڵی خۆمانه‌وه زه‌نگ بۆ داوه ، "شایان"ه به‌ڵام درێغ له زه‌نگێک له "شایان"ه‌وه . "شایان" چه‌ند ساڵێک له خۆم گه‌وره‌تره به‌ڵام نازانم بۆ ئه‌ونده خۆشم ده‌وێ و قه‌د ناتوانم له بیری که‌م . ئیتر ... ئیتر زۆر خۆش بوو . ئه‌و هه‌مووه گه‌ڕاین .. به‌ڵام ئێستا بێ تاقه‌تی "ئاره‌زوو" و "دوورگه"م. بێ تاقه‌تی "ئه‌سرین"م . بێ تاقه‌تی زۆر که‌سم که قه‌رار بوو بێن بۆ لامان و هه‌ر نه‌هاتن ..
هه‌ر له ته‌مه‌نی یه‌ک ساڵیه‌وه رۆشتوومه‌ته باخچه‌ی ساوایان. یه‌که‌مین باخچه که رۆشتم وه‌ک زۆربه‌ی منداڵان، به لامه‌وه ناخۆش بوو.. هه‌ر که رووم له باخچه ده‌کرد ئیتر هه‌ر گریان بوو به‌شم.. به‌ڵام دوای تۆزیک ژیر ده‌بوومه‌وه و ده‌ستم ده‌کرد به یاری له گه‌ل منداڵانی تر.. ئێستا وام لی هاتووه ئه‌گه‌ر رۆژێک نه‌ڕۆم بۆ باخچه، ئه‌و رۆژه ناخۆشترین رۆژمه.. له‌م ماوه‌ی سێ ساله‌ی ژیانم له باخچه گه‌لێ شتی به سوود فێر بووم.. له شێعر و نه‌قاشی و شته ئاسایه‌کانی بیرکاری بگره تا وشه‌ی ئینگلیزی و ئایه‌ت و سووره‌تی عه‌ره‌بی.. جیا له‌مانه‌ش گه‌لێ دۆستی باشم په‌یدا کردوه.. که زۆریش خۆشم ده‌وێن.. ئێستا ماوه‌ی دوو ساڵه واین له شاری ورمێ.. لێره‌ش گه‌لێ دۆستم په‌یدا کردوه.. دۆستانی پارم که له باخچه‌یه‌کی تر بووم ئه‌مانه بوون "موحه‌مه‌دسادق،موبین،عه‌سه‌ل..." دۆستانی ئه‌م ساڵم ئه‌مانه‌ن"حوسه‌ین، موبین ، پارسا و ئه‌میر حوسه‌ین.." ئیتر هه‌رچی له خۆشیه‌کانی باخچه بڵێم هێشتا که‌مه.. سه‌ر له به‌یانی وه‌رزش ده‌که‌ین ناشتامان پێ ده‌ده‌ن، دواتر ده‌ست ده‌که‌ین به به‌رنامه‌ی ئه‌و رۆژه‌مان وه‌ک شێعر، نه‌قاشی یان خه‌میربازی و ... دواتر پێش نیوه‌ڕۆ شتێکمان پێ ده‌ده‌ن که پێی ده‌ڵێن "میان وعده" بۆ نیوه‌ڕۆش چێشت و خواردن ده‌خۆین و دواتر به فڵچه ده‌م و دیانمان خاوین ده‌که‌ینه‌وه.. دواتر باب و دایکان دێن له دومان... پێشتر مانگانه‌ی باخچه هه‌رزان بوو!! به‌ڵام ئه‌مساڵ 33هه‌زار تمه‌نه.. ئیتر به‌سه!! ئه‌گه‌ر شتی تر هاته‌وه بیرم ده‌ینووسم..
1.دوورگه گیان! بڕوا بکه مندال له زگی دایکیه‌وه هیچ فێر نابێ تا کوو نه‌یه‌ته سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌ویه و چاو له گه‌وره‌کان نه‌کات.. ئه‌وه‌ش بزانه منیش له تۆ کوردترم به‌ڵام بار و دۆخ و تێکه‌ڵی له گه‌ل فارسه‌کان و توورکه‌کان دا فێری فارسی کردم .. ئه‌و وشه‌ی "عمو"یه‌ش به‌س به عمو زانیار ده‌ڵێم چوونکا خۆیی پێی خۆشه هه‌رچه‌نده عمو زانیار کورده و خه‌ڵکی نه‌غه‌ده‌یه.. به‌ڵام پێی خۆشه له بریتی "مامه" پێی بڵێم "عمو"که وشه‌یه‌کی ڕه‌سه‌نی عه‌ره‌بیه… من چی بکه‌م.. عمو زانیار وتوویه‌تی بێژم عمو زانیار ئاگرین ده‌ناسم به‌ڵام مامه ئارام کێیه؟ نایناسم؟ قوربانت بم جارێ لای تۆ خۆش.. دیسانه‌وه ماچ ماچ.. به‌ڵام ماچه‌کانی جاری پێش‌و هه‌ر به دڵم نه‌بوون چوونکا ناسر پشتی ئارقی کردبوو هه‌موویان سوێر بوون.. 2. کاکه‌سه‌لاح گیان ده‌سته‌کانت خۆش بێ که ده‌تهه‌وێ ماڵه قۆچه‌م بۆ ساز بکه‌یت. من پێم خۆشه بیکه‌یت به شرک و که‌ره‌کی و ئه‌ژدیها و ڤیوناش.. 3. فریشته‌ی خۆشه‌ویست، کورته نامه‌ی بۆ عه‌دێ گیان ناردوه و داوای کردوه ببێت به هاوڕێم.. له پێشا وتم نا! دواتر بیرم لێ کرده‌وه وتم :" فریشته‌خانم، ئا .. ئا .. باش.. باش" تێبینی:" ئه‌و ره‌سته و وشانه‌ی که به ره‌نگی سوور داده‌نرێن، ده‌قا و ده‌ق قسه‌ی ژیلوانه"
ئه‌م کاته‌و باش دوورگه گیان چه‌نده‌م پێ خۆش بوو نامه جوانه‌که‌ت.. چه‌نده خۆشحاڵ بووم که هاوڕێیه‌کم دۆزیوه‌ته‌وه.. هه‌ر زۆۆۆۆۆۆۆۆر زۆر حه‌زم کرد.. خۆزگه‌م به پشتی باوکت و به پشتی دایکت که به‌رده‌وام وای به کۆڵیانه‌وه و لێیان دوور ناکه‌ویته‌وه!! ئه‌ڵبه‌ت منیش وه‌ک تۆ رۆژگارێک ژیانم وه‌ها بوو.. به‌ڵام ئێستا من دوای شیر خواردنم گۆشتیش ده‌خۆم و گه‌وره بووم .. هه‌ر بۆیه جار و بار دایک و بابم به جێم دێڵن و ده‌ڕۆن به لای کاریانه‌وه ئه‌ی چۆن!!! باسی جگه‌ره‌ی بابت کردوه ..ده‌بێ بڵێم: که منیش حه‌زم له جگه‌ره نیه ئاخر زۆر خراپه ته‌نانه‌ت به عمو زانیاریشم کوتوه. جا نه‌ختێک زوو وه‌ره بۆ لامان با چوار فشه بکه‌ین !! ئاره‌زوو و ئاگرین و دایه‌ش بێنه... جا من نه‌مزانی تۆ وای له پشتی ئاره‌زوودا بۆیه جار و بار ده‌چمه سه‌ر کۆڵی ئاره‌زوو ئه‌مه تۆی جیقه‌یه‌کت لێوه دێت.. داوای لێبووردنت لێ ده‌که‌م.. راستی ئه‌و قاپه بچووکه‌ی چێشت خواردنه‌ت که‌وچکه‌که‌ی لای ئاره‌زوو وه یان لای ناسره؟؟؟ هه‌م دیسان نامه‌ت بۆ ده‌نێرم ئیتر ناهێڵم بێ تاقه‌ت بیت.. زۆرم خۆش ده‌وێ یه‌که‌م هاوڕی چۆڵه‌وانیه‌که‌م.. ماچ ماچ |
About![]()
. Archives11/22/2009 - 12/21/20094/21/2009 - 5/21/2009 3/21/2009 - 4/20/2009 11/21/2008 - 12/20/2008 10/22/2008 - 11/20/2008 Links
باوکــم
|